Zagros TV | All
مێنیویی بابه‌ت
هه‌مووی
سیاسی
ئه‌ده‌بی
هونه‌ری
کۆمه‌ڵایه‌تی
وه‌رزشی
لێکۆڵینه‌وه‌
کاریکاتێر
هه‌مه‌ ڕه‌نگ
ڕێپۆرتاژ
دیما‌نه‌‌
 
بابه‌ت: هه‌مووی
Saturday 23 August 2008
[ 19:11 ]
ئاگادارییه‌ك له‌ (Zagros TV) ه‌وه‌
زاگرۆس تی ڤی ئاگاداری هاووڵاتیانی ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌کاته‌وه‌، که‌ پێویستی به‌ بێژه‌ر و په‌یامنێری (ئافره‌ت) هه‌یه‌.
Monday 1 September 2008
[ 14:54 ]
گه‌ڕانه‌وه‌ی شانۆی ته‌له‌فزیۆنی
له‌ ساڵی 1962( شانۆی ته‌له‌فزیۆنی) له‌ میسر دامه‌زرا به‌مه‌به‌ستی نمایشکردنی شانۆگه‌ری له‌ ته‌له‌فزیۆنیدا، له‌هه‌فته‌یه‌كدا شانۆگه‌رییه‌کی پێشکه‌ش ده‌کرد له‌ماوه‌یه‌کی که‌مدا چه‌ندین کاری جوانی پێشکه‌ش کرد به ‌راده‌یه‌ك توانی کێبرکێ له‌گه‌ڵ ئه‌و نمایشه‌ شانۆیانه‌ بکات که ‌له‌ناو هۆڵه‌کان پێشکه‌ش ده‌کران.
[ 10:57 ] نێچیرڤان بارزانی
نێچیرڤان بارزانی بۆ ته‌له‌فزیۆنی VOA: ئێمه‌ عه‌رەب نین، كوردین، هه‌ر نه‌ته‌وەیه‌کیش مافی دیاریكردنی چارەنووسی خۆی هه‌یه‌
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌چاوپێکه‌وتنێکیدا له‌گه‌ڵ بەشی فارسی تەلەفزیۆنی VOA رایگه‌یاند" رووداوه‌کانی دیاله‌ له‌ قه‌باره‌ی خۆی گه‌وره‌تر کراوه‌ و پێویستیش نه‌بوو سوپا عێراقی له‌وکاته‌دا ره‌وانه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌ بکرێت، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ پرسی جیابوونه‌وه‌ش له‌ عێراقدا بارزانی گوتی: تا ئه‌وکاته‌ی حکومه‌تی عێراق پابه‌ندی ده‌ستوور بێت خوازیاری مانه‌وه‌ین له‌گه‌ڵ عێراقدا.ئەمەش دەقی دیمانەی تەلەفزیۆنی VOA لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هه‌رێمی كوردستانه‌:
Sunday 31 August 2008
[ 16:55 ] سه‌رۆك بارزانی
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان: ئه‌گه‌ر به‌دیلی دیکه‌ بۆ ماده‌ی 140 بدۆزرێته‌وه‌ که‌رکوك ده‌خه‌ینه‌ سه‌ر کوردستان
به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر حکومه‌تی عێراق هه‌وڵ بدات به‌دیلی دیکه‌ بۆ ماده‌ی 14ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی وڵات بدۆزێته‌وه‌، به‌ده‌نگ داواکارییه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوکه‌وه‌ ده‌چین و ده‌یخه‌ینه‌ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان، هه‌روه‌ها رووداوه‌که‌ی خانه‌قینیشی به‌ هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌ وه‌سفکرد و داواشیکرد پارسه‌نگی راسته‌قینه‌ی ئه‌رک و مافه‌کان له‌ نێوان به‌غدا و هه‌ولێری پایته‌ختدا هه‌بێت.
Monday 25 August 2008
[ 13:22 ]
 جووڵه‌.. ده‌ر‌هێنان.. ده‌ق.. له‌شانۆی منداڵان دا
ئه‌گه‌ر شانۆ پێش بیست و پێنج سه‌ده‌ بوونی هه‌بووبێت ئه‌وا شانۆی منداڵ له ‌سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی بیست رێسا و بنمای بۆ دیارکرا، بووه‌ به‌شێکی سه‌ره‌کی له‌ شانۆی هاوچه‌رخ، به ‌شێوه‌یه‌کی فراوان له‌ دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م له‌ جیهان گه‌شه‌ی کرد به ‌مه‌به‌ستی لابردنی ئه‌و یادگارییه‌ تاڵانه‌ی که‌شه‌ر له‌ ناو دڵ و ده‌روونی منداڵان دا جێهێشتبوو.
[ 12:00 ]
ووتارى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ مه‌ڕاسیمى ده‌رچوونى ئه‌فسه‌رانى کۆلیژى پۆلیس له‌ هه‌ولێر 
میوانه‌ به‌ڕێزه‌کان... ئاماده‌بووانى به‌ڕێز... ئه‌م کاته‌تان باش و هه‌موولایه‌کتان به‌خێربێن به‌ سه‌ر چاو... به‌خێر هاتنى گه‌رمى خانه‌واده‌ى قوتابیانى ده‌رچوو ده‌که‌م. زۆر به‌خێر بێن به‌سه‌رچاو هه‌موو لایه‌ک. خۆشحاڵ و سه‌رفرازم ئه‌مڕۆ به‌شدارى ده‌که‌م له‌ ئاهه‌نگى ده‌رچوونى پۆلێکى تر له‌ ئه‌فسه‌ران له‌ کۆلێژى پۆلیس.
Saturday 23 August 2008
[ 20:02 ]
ئاسۆی ئۆمێد و ئاواته‌کانی بزوتنه‌وەی نه‌ته‌وەیی کورد له‌ رۆژئاوای کوردستان
پاش جەنگی جیهانی دووهەم کۆمەڵەی خۆیبوون کە لە سەر ئاستی تەواوی کوردستان چاڵاکیانی ئەنجام دەدا، لە رۆژئاوای کوردستانیش کۆمەڵە چاڵاکییەکی گەورەیان هەبوو، بەڵام کاریگەریەکی زۆریان لە سەر کومەڵگەی کوردی زۆر نەبوو، لە بەر ئەوەی چالاکییەکانیان لە چوارچێوەی چەند کەسێکی نیشتمانپەروەری ناودا تێپەر نەدەبوو. وەک، سەرۆک عەشیرت و دەرەبەگەکان. هەروەها لەوەشدا شێوەی کاری ئەم کومەڵە بەچاکی یارمەتیدەر نەبوو لە هوشیار کردنەوەی کومەڵگای کوردی.
Thursday 21 August 2008
[ 12:07 ] نێچیرڤان بارزانی
وتارى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ كۆنفرانسى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى عیراق له‌ هه‌ولێرى پایته‌خت
ئاماده‌بووانى به‌رِێز .. میوانه‌ خۆشه‌ویسته‌كان.. به‌یانیتان باش و هه‌موولایه‌كتان به‌خێربێن به‌سه‌رچاو .  به‌خێرهاتنى هه‌موو لایه‌كتان ده‌كه‌م بۆ هه‌ولێرى پایته‌خت بۆ به‌شدارى كردنتان له‌م كۆنفرانسه‌ پر بایه‌خه‌. هه‌روه‌ها به‌خێرهاتنى گه‌رمى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراقى فیدرِاڵ د.رافع عیساوى و باڵیۆز كرۆكه‌ر و جه‌نه‌رِال هارتلینگ و وه‌زیره‌ به‌رِێزه‌كان و پارێزگاره‌كان و ته‌واوى ئاماده‌بووان ده‌كه‌م.
Monday 18 August 2008
[ 13:29 ]
ئاماژه ‌و ‌‌هێما له‌ شانۆدا
له‌ هه‌ڵسوکه‌وت کردنی رۆژانه‌ زمانی ئاماژه‌ی جه‌سته‌ی مرۆڤ گرنگییه‌کی تایبه‌تی هه‌یه ، به‌وه‌ی که‌ باشترین شێوازه‌ بۆ ئاڵوگۆرکردنی زانیاره‌کان و بیر و بۆچوونه‌کان له ‌نێوان مرۆڤه‌کاندابه‌بێ به‌کار هێنانی زمانی دیالۆژی قسه‌کردن. له‌دوای زمانی قسه‌کردن زمانی ئاماژه‌ هۆکارێک بووه له‌ هه‌موو شارستانییه‌کان‌‌ بۆ له‌یه‌ک حاڵیبوونی مرۆڤه‌کان، لێکۆڵه‌ره‌وه‌کان ده‌ڵێن ده‌توانرێت نزیکه‌ی حه‌فتسه‌د هه‌زار هێما و ئاماژه‌ له ‌رێگه‌ی ده‌ست و شانه‌کان دروست بکرێت. له‌ شانۆشدا ئه‌کته‌رانی درامای هیندی نزیکه‌ی هه‌شتسه‌د هێما و ئاماژه‌ له‌رێگه‌ی ده‌ست و گوزارشته‌کان دابهێنن.
Saturday 16 August 2008
[ 15:34 ] جه‌لال تاڵه‌بانی
له‌ برووسکه‌یه‌کدا سه‌رۆک کۆماری عێراق 62 ساڵه‌ی‌ دامه‌زراندنی‌ پارتی‌ دیموکراتی‌ کوردستان پیرۆز ده‌کات
به‌بۆنه‌ی‌ یادی‌ 62 ساڵه‌ی‌ دامه‌زراندنی‌ پارتی‌ دیموکراتی‌ کوردستان‌و جه‌ژنی‌ له‌ دایکبوونی‌ مه‌سعود بارزانی‌، به‌رێز جه‌لال سه‌رۆک کۆماری‌ عێراق برووسکه‌یه‌کی‌ پیرۆزبایی‌ ئاراسته‌ی‌ به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی ‌‌و سه‌رجه‌م ئه‌ندام‌و لایه‌نگرانی‌ پارتی‌ دیموکراتی‌ کوردستان کرد، ئه‌مه‌ش ده‌قی بروسکه‌که‌یه‌: