یاریزانی یانه‌ی ڤیاریالی ئیسپانی (مارکۆس سێنا) نازناوی باشترین یاریزانی له خولی ئیسپانی بۆ وه‌رزی پار به‌ده‌ست هێنا.
وا بڕیاره ئه‌مرۆ شه‌ممه، رێکه‌وتی 6/9/2008 ، چه‌ندین یاری گرینگ به‌رێوه‌ده‌چیت بۆ گه‌یشتن به مۆندیالی 2010ی باشوری ئه‌فریقیا.
یاریزانی هێلی ناوه‌راستی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا و یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی مایکل بالاک رایگه‌یاند: دوای دوو هه‌فته‌ی تر ده‌گه‌رێمه‌وه نێو یاریگا و دوای ئه‌و پێکانه‌ی ئه‌ژنۆم، که رێگربوو له به‌رده‌مم که نه‌توانم یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌که‌م بکه‌م به‌رامبه‌ر هه‌ریه‌ک له هه‌ڵبژارده‌کانی لیشنهنشتاین و فینله‌ندا، له پاڵاوتنی یارییه‌کانی کیشوه‌ری ئاسیا بۆ گه‌یشتن به کۆتاییه‌کانی مۆندیالی 2010ی باشوری ئه‌فریقیا.
له نوێترین ریزبه‌ندی مانگانه‌ی فیفادا، هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیای پاڵه‌وانی جامی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌وروپای 2008، له پێشه‌نگ مایه‌وه و هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا دوای ئه‌وه‌ی مانگی رابردوو له پله‌ی دووه‌م بوو، گه‌رایه‌وه پله‌ی سێیه‌م.
جۆزێف پلاته‌ری سه‌رۆکی فیفا، دروشمی زێڕینی به‌خشیه هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا که نیشانه‌ی به‌ده‌ستهێنانی جامی جیهانی (2006)ه.
دوێنێ شه‌و، به‌ئاماده‌بوونی زیاتر له 90 هه‌زار که‌س، له یاریه‌کی ئاهه‌نگ ئامێزدا که بۆ واز هێنانی (ئۆلیڤه‌رکان)ی ئه‌ستێره‌ی ناودار و گۆڵچی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا و یانه‌ی بایرن میونخی ئه‌ڵمانی سازکرابوو، له‌یاریگای (ئهینز ئه‌رینا)له شاری میونخ له‌یاریه‌کی دۆستانه‌ی رێزلێناندا، هه‌ردوو یانه‌ی بایرن میونخی ئه‌ڵمانی و هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا به‌یه‌ک گه‌یشتن و له‌ئه‌نجامدا هه‌ردوولا به‌گۆڵێک یه‌کسان بوون.
یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی هه‌واڵی فرۆشتنی (رۆبینهۆ)ی یاریزانی به‌رازیلی و هێڵی هێرشبه‌ری یانه‌که‌ی به‌یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی ئینگلیزی بڵاوکرده‌وه.
یه‌کێتی تۆپی پێی عێراقی رایگه‌یاند: جۆرڤان ڤێرای به‌رازیلی گه‌رایه‌وه بۆ راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و شوێنی راهێنه‌ر عه‌دنان حه‌مه‌دی گرته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی نه‌یتوانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بگه‌یه‌نێته کۆتاییه‌کانی مۆندیالی 2010 ی باشوری ئه‌فریقیا.
یانه‌ی تۆتنهام هۆتسپێری ئینگلیزی رایگه‌یاند: یاریزان دیمیتار بێرباتۆڤی به بڕی 30،75 ملیۆن جونه‌یهـ فرۆشته یانه‌ی مانچسته‌ریونایتدی ئینگلیزی.
راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را له تۆپی پێ فابیۆ کاپیلۆ ناوی ئه‌و 23 یاریزانه‌ی دیاریکرد بۆ یارییه‌که‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را به‌رامبه‌ر هه‌ریه‌ک له هه‌ڵبژارده‌کانی ئه‌ندۆرا و کرواتیا له رۆژی (6 - 9 /9/2008) له میانی یارییه‌کانی پاڵاوتنی کیشوه‌ری ئه‌وروپا بۆ گه‌یشتن به یارییه‌کانی مۆندیالی 2010 ی باشوری ئه‌فریقیا.